پۆلیسی دانیمارک بە زۆر ژنێکی پەناخوازی کورد و دوو منداڵەکەی دیپۆرت کرد

ک.م.م.ک:
سێشەممە 9ی خاک 2722ی کوردی(29ی مارسی 2022ی زایینی)، پۆلیسی دانیمارک ژنێکی پەنابەری کورد بەناوی قەدەم خەیر حەقیزادە خەڵکی سەرپێلی زەهاو و دوو منداڵی تەمەن 10 ساڵانەی کە دانشتووی شاری ئۆنستروپی(Avnstrup) دانمارک بوون،
بە زەبری هێز بۆ فڕۆکە سەر دەخەن و دیپۆرتی ئیستەمبووڵ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پۆلیسی دانیمارک دوای 6 ساڵ لە نیشتەجێبوون و داوای پەنابەرێتی ئەو بنەماڵە، دایکەکە ودو کورەکەی بە ناوەکانی یونس و یوسف لە کوڕێکی تەمەن یەک ساڵ و باوکی جیا دەکەنەوە و بە زەبری هێز گواستیانەوە بۆ کامپی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران.

دایکەکە لەگەڵ دوو منداڵەکەی گوازرایەنەوە بۆ شاری ئیەستەمبوڵی تورکیا بەڵام دوای هەوڵدانی خۆبریندارکرن کە بووە هۆی خوێنبەربوون و هەروەها ناڕەزایی گەشتیاران لە گەشتەکەدا، پۆلیسی دانیمارک ناچارکرا بنەماڵەکە بگەڕێنێتەوە بۆ دانمارک.


جێگای ئاماژەیە، کە ئەم بنەماڵە لە ساڵی 2015دا داوای پەنابەری سیاسییان پێشکەشی دانیمارک کردووە، بەڵام داوای پەنابەریتی قەدەم خێر حەقی زادە و دوو کوڕەکەی لەلایەن ڕێکخراوی پەنابەرانی ئەو وڵاتە ڕەتکراونەتەوە و فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ درکراوە.

شایانی باسە که، ناوبراو له ئێستادا بەهۆی نالەباری جەستەییەوه له کەمپێکی تر دا ڕاگیراوە و دووکوڕەکەی پەیوەست بوون بە منداڵەکی دیکەی ئەم بنەماڵەیەو باوکیانەوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *