هاوڵاتیەکی شاری شنۆ بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا

ک.م.م.ک:
هاوڵاتییەک بە ناوی یوسف ئەمینی، خەڵکی گوندی گرگاوێی سەربە شاری شنۆ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەزایی، سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان کە لە لایەن ماڵپەری کۆردپاوە وەریگرتوە، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ لایەنێک کوردستانیی دژ بە حکوومەتی ئێران”سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و
لە ڕۆژی یەکشەممە 7ی خاکەلێوەوە حوکمەکەی بۆی ڕاگەیەندراوە.

جێی باسە کە لە ڕێکەوتی 4ی 2721ی کوردی دا، ئەم هاوڵاتیە بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری دەسبەسەرکراوە و دواجار دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکە بە بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئێران لەو شارە ئازاد کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *