بانگهێشت و هەڕەشە لە چالاکی کرێکاری کرێکاری عیسا ئیبراهیم زادە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، عیسا ئیبراهیم زادە لە چالاکانی کرێکاری لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێرانەوە لە شنۆ بانگهێشت کرا.

بە پێی هەواڵەکە، ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە ڕێی پێوەندی تیلەفوونییەوە هەڕەشەیان لەم چالاکە کرێکارییەیان کردووە کە ئەگەر سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات نەکات هەڵدەکوتنە سەری و لە ڕێی زۆرەوە دەستبەسەری دەکەن.
ناوبراو پاش چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە بۆنەی پێوەندی لە گەڵ برسکەی”بێهنام ئیبراهیم زادە” چەندد کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لێکرد و هەر لەو کاتەدا هەڕەشەیان لێکرد کە دۆسیەی نوێی بۆ ساز دەکەن و کوتیان دەست بەسەر ئەو تاپۆیەی(بارمتە) بۆ بێهنامیان داناوە دەگرن .

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *