ک.م.م.ک:
یەکشەممە 7ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بە ناسنامەی گوڵزار پاویان، کچی محەمەد و دانیشتووی گوندی شیناوێی سەر بە پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، خاتوو گوڵزار خێراندار و دایکی سێ منداڵ بووە و بەهۆی ناکۆکی بنەماڵەیی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد کە زۆربەیان ژنن هەوڵی خۆکوشتنیان داون کە زۆربەی هۆکارەکانی خۆکوشتن بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە.
ع. س