بەردەوامی دەستبەسەرییەکان لە کوردستان/هاوڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی نەعیم محەممەدپوور چالاکی مەدەنی و کولتووری، خەڵکی گوندی تەنگیسەر ودانیشتووی سنە، بانگهێشتی نەوەندی ئەمنییەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ئێران لەو شارە کرا و پاشان دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە تەختە سەر بە شاری سنە بانگهێشت کرابوو.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، نەعیم محەممەدپوور پاش ئەشکەنجە و لێدان و چەندد کاتژمێر دەستبەسەری و لێپرسینەوە لە کۆتاییدا بە بارمتەی ٥٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو پێشتر پێشینەی دەستبەسەری و زیندانی هەبووە و نەخۆشینی دڵی هەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *