سنە: بانگهێشت و دەستبەسەری هاوڵاتییەکی دیکە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی سامان میرەکی خەڵکی سنە بانگهێشتی دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ئێران لەو شارە کراو و پاشان دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارکی منداڵانی سنە بانگهێشت کرابوو.

بە پێی هەواڵەکە، سامان میرەکی بۆ گرتووخانەی ئەمنی ڕێخراوی تیرۆریستی سپا ناسراو بە شارامفەڕ لە سنە گوازراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *