ئازادی دوو هاوڵاتی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی بارام بەهرامی و تاهیرە شمشەکی خەڵکی سنە، کە هاوژینی یەکترن بە لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە ئازاد کران.

جێی بیرهانینە کە ئەم دوو هاوژینە ڕۆژی دوشەممە لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە یەکی خاکەلێوە هوڵیان کوتایە سەر ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارکی منداڵانی سنە و دەستیان دایە دەستبەسەری دەیان هاوڵاتی کە هێشتا درێژەی هەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *