بانگکردن و دادگاییکردنی کیومەرس ئەمیری ناسراو بە لەک ئەمیر شاعیر و ڕۆژنامەنووس لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:
شەممە 28ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ دەستبەسەرکردنی کیومەرس ئەمیری ناسراو بە لەک ئەمیر، شاعیر و ڕۆژنامەنووس خەڵکی گوندی کەلێ جۆب، سەر بە شارۆچکەی فیروزئاوای شاری کرماشان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئاهەنگەکانی نەورۆزدا هەڵیانکوتایە سەر گوندەکە و بەدوایدای بوون.

شایانی باسە کە، ڕۆژی یەکشەممە 22ی ڕەشەممە کیومەرس ئەمیری بانگکرا بوو بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە بەڵام ناوبراو ڕەتیکرد کە لەو دەزگایه ئامادەبێت.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا بڵاوکراونەتەوە، ئەو بانگکردنانە بۆ ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی نەورۆز بووە.

جێگای ئاماژەیە، کە لە مانگی ڕێبەندان دا مۆڵەتی بڵاوکراوەکانی ماهیدەشت لە ژێر ووشاری دەزگای ئیتلاعاتی ئێران لە کرماشان پوچەڵکرا بوو.

پوچەڵکردنەوەی مۆڵەتی بڵاوکراوەکە دوای ئەوە هات کە کیومەرس ئەمیری سەرنوسەری بڵاوکراوەکە ڕەتیکرد ئامادە بێت لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە کرماشان.

لە ساڵی 2698دا بڵاوکراوەکانی ماهیدەشت دەستیان کردبوو بە بڵاوکردنەوەی کتێب و بەتایبەتی کارەکانی نووسەرانی کورد.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *