ک.م.م.ک:
چوارشەمە 25ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، گەنجێک بە ناسنامەی ئەهوەن عەباسی دانیشتووی شارۆچکەی فەرجەی سنە هەوڵی خۆکوشتن دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تاکاتی ئەم بڵاوکردنی ئەم هەواڵەدا لەمەڕ هۆکار و شێوازی خۆکوشتنی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانییارییەک لەبەردەستدانییە.
جێی ئاماژەیە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی گەنجان، گوشاری توندی ئابووری، زەواج زۆرەملێ و جیاکاری ڕەگەزی و نەبوونی پارێزگاری یاسایی بۆ ژنان هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن لە کوردستان.
ع. س