محەمەد هووشەنگی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 26ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، محەمەد هووشەنگی خەڵکی شاری جوانرۆ بە دابینکردنی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لە ورمێ بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا.

جێی بەبیرهێناوەیە که رێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسداران رێگری لە ئازادکردنی دەکرد.

محەمەد هووشەنگی لە ڕێکەوتی 21ی بەفرانباری 2720ی کوردی دا لە کاتی ڕەشبگیری بەرفراوانی چالاکوانانی مەدەنی لە تاران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئەم رێکخراوی ئەمنیەتی لە ورمێ.
ناوبراو دوای تێپەڕکردنی شەش مانگ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران لە ورمێ، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لەو شارە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *