هێرشی پۆلیسی تورک بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پارتی دێموکراتیکی گەلان (HDP)

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پاش ئاماژەی نا ڕاستەوخۆی ئەردۆغان بۆ هێرش کردنە سەر پارتی دێموکراتیکی گەلان (HDP)،پۆلیسی داگیرکەری تورک لە شاری ئیستانبووڵ و گوندوو شارۆچکەکانی سەر بە ئەم شارە هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی(HDP)،کە لەم هێرشەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیان کە ئەرکو و ئیشی خۆیان لەم ناوندانەدا بەڕێوە دەبرت دەسبەسەر کریان و زیانێکی قورسی مادی بەر ئەم ناوەندانە کەوت.

هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پولێسی داگیرکەری تورک دەسیان دایە پشکنینی هاووڵاتیان لەم ناوندانەدا 17 کەس لە ئەنجامدا دەسبەسەر کران.

هێرشی نوێی بۆ سەر بارەگاکانی (HDP) لە سەر فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت. شایانی باسە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی (HDP)باس لە زیاد بوونی هێرشەکانی هێزە ئەمنیەتیەکانی تورک بو ناوەند و بارەگاکانی (HDP) دەکات،دەمیر تاش ئاماژە بە گوتار و وتەکانی بەرپرسانی تورک دەکات و دەڵێت بە پێی وتەو گوتاری بەرپرسان؛ بەڕوونی دەردەکەوێت کە ئەم هێرشانە زیاتر دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان