لەسێدارەدانی هاولاتییەک لە شاری ورمێ

ک.م.م.ک:
۲۳ی رەشەمەی ۲۷۲۱ کوردی، جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی بەندکراوێک کە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر داسەپێندراوە، لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە سێدارە درا.
برایمم نەسیری خاە، خەڵکی شاری سەلماس کە لە بەندیخانەی ورمێ زیندانی کرابوو، ئەو گیراوە لەسێدارەدراوەیە.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ۱۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان گوازرابۆوە بۆ زیندانی تاکەکەسی.

جێگای ئاماژەیە، ئەم هاوڵاتیە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی هەڵگرتن و کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لەلایەن دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ا.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *