ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی 22ی ڕەشەممەی2721ی کوردی، دایک و منداڵێکی کورد یارسان لە نزیک گوندی ڕەمەکی سەر بە شاری سەرپێلی زەهاو، لە کەمینی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کوژراون.
بە گۆرەی سەرچاوەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی ئەو دایک و کوڕە،” فرسەت یاری و “پوریا یاری” و خەڵکی گوندی تەختەگا-ی سەر بە بەخشی کوزران-ی سەر بە پارێزگای کرماشانن.
شایانی باسە، کە تەرمی ئەو دایک و منداڵە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەرپێلی زەهاو.
ع. س