ڕێبوار عەبدوڵلاهی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 18ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، ڕیبوار عەبدوڵلاهی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی کرێکاران لە سنە بە بارمتەی کاتیی 150 ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لە سنە ئازادکرا.
جێی ئاماژەیه که لە ڕێکەوتی 10ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه، بەبێ ئەوەی هیچ فەرمانێکی دادوەری پێشکەش بکرێت دەستبەسەرکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە، تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبرەو و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
شایانی باسە کە ڕیبوار عەبدوڵلاهی پێشووتر مێژینەی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی هەبووە.

ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: