بانگهێشت و لێپرسینەوە ناوەندە ئەمینییەکان لە کچێک لە شاری سەقز

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوو کچێکی خەڵکی گوندی کیسەڵان سەر بە ناوچەی فەیزوڵڵا بەگی شاری سەقز بە ناونیشانی “زریان نشەستە” کچی غەفوور، ٢٠ ساڵ تەمەن لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ئێران لەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، زریان نشەستە ساڵێک بەر لە ئێستە بۆ ماوەی ٦ مانگ دەبێ بە ئەندامی حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێرانی و پاشان لە حیزبایەتی دەست بەردەدات و دەگەڕێتەوە بۆ ناو ماڵباتەکەی، بەڵام لەو دەمەوە هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کۆڵی نابنەوە و لە ماوەی پێنج مانگ گەڕانەوەیدا شەش جار بانگهێشت کراوە و گوشاری دەخرێتە سەر کە دەبێ هارکاریمان بکەی و ئێمە دەستت لێ هەڵناگرین و هەروەها دەبێ بێی لە تلەفزیۆنەوە دانپێدانان بکەی دژ بە حیزبەکان ئەوەی ئێمە دەمانەوێ دەبێ جێبەجێی بکەیت.

شیاوی باسە کە ناوبراو لەو کاتەوە گەڕاوەتەوە هیچ چەشنە دەستێوەردانێکی سیاسیی و تەنانەت مەدەنیشی نەکردووە بەڵام ئەم هێزانە زۆر جار بە ماشێنی خۆیان ڕوو لە گوندەکەیان دەکەن و زریان لە گەڵ خۆیان ڕاکێشی ئیتلاعات دەکەن ئەمە لە کاتێکدایە کە دایکی ناوبراو ماوەی پتر لە ٢٠ساڵە لە جێگەدا کەوتووە و پێویستی بە یارمەتی ە پێڕاگەیشتنە بەڵام ئەم هێزانە بە ئەنقەست دڵیان دادەچڵەکێنن و ترس و سام دەخەنە نێو ماڵەکەیان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *