بانهێشت و لێپرسینەوەی سێ هاوڵاتی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئینتزامی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٧ی ڕەشەمەت ٢٧٢١ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی جەماڵ ئەسەدی، فەردین عیوزی و قودووس شاکری خەڵکی شاری سنە، پاش سەردانیان بۆ پارادتنی ئیتلاعاتی ئینتزامی لە شاری سنە لێپرسینەوەیان لێکرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە دامەزراوە ئەمنیە و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز هەوڵیان داوە لە ڕێی لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی لەم سێ هاوڵاتییە، ئەوان لە پلان داڕشتن و بەشداری نەکردن لەو چەشنە جێژنانە پەژیوان بکەنەوە.

لە کۆتاییدا ئەم سێ هاوڵاتییە پاش ٢کاتژمێر لێپرسینەوە لە بەرانبەر لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئەم هێزانو ئازاد کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *