برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە بۆنەی وەرگەڕانی ماشێنەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، ماشێنێکی هەڵگری کۆڵبەران لە ڕێڕەوی پاوە بۆ نەوسوود وەرگەڕاو و لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە بریندار بووانە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری پاوە ڕاگوازرون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوویش لانیکەم ١٨ کۆڵبەر بە بۆنەی ڕووداوی ڕێگەربانەوە بریندار بوون.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، ناونیشانی ئەم چوار کۆڵبەرە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *