ک.م.م.ک:
هەینی٦ ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی جەبار ساڵحی ٣٣ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی وشکەڵان سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە چەکی ڕاو لە بەرزاییەکانی وشکەڵان بە گرانی بریندار بووە.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو کۆڵبەرە بریندارەیان بۆ چارەسەری بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری سنە گواستۆتەوە.
شیاوی باسە کە ساڵانە دەیان کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکوژرێن و بە سەدانیش بریندار دەبن.
ق.ش