ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی محەممەد سوورە وردە نیشتەجێی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی سەرمابردوویەوە گیانی خۆی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تەرمی ئەم کۆڵبەرەیان بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سەردەشت گواستۆتەوە.
ئەو هاوڵاتییانەی بۆ ڕزگاربوون لە برسێتی ناچار بە کۆڵبەری بوون، ڕۆژێک لە لایەن چەکدارانی ئێران و تورکیاوە فیشەک باران دەکرێن و ڕۆژێک دەکەونە ڕووبارەکان و ڕۆژێک لە ژێر ڕنوو دەمێننەوە یان لە سەرمای زستان دەڕچێن و سەرما دەیان باتەوە.
ق.ش