ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی فێوریەی ٢٠٢۲

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٢، هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆ کرداوەتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی مۆڵەت پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیانی کورد، مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک پێشێل دەکات و بەردەوامە لە درێژەدان بە سیاسەتی پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

ئێعدام

لەم مانگە سیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان وەکوو خۆی بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لە پارێزگاکانی کوردستان چوار کەس ئێعدام کراون.

تیرۆر و بێسەروشوێن بوانی بە ئەنقەست

شیاوی باسە کە تیرۆر و کوشتنی هاوڵاتیان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە درێژەی هەبووە. هەر لەم چوارچێوەیەدا دوو هاوڵاتی بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراون و هەروەها بەرەولای کۆمەڵێک لە هاوڵاتیان تەقەی ڕاستەوخۆ کراوە و لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار کراون.

دەستبەسەری و زیندان

لەم مانگەدا شایەتحاڵی دەستبەسەری و زیندانی کرانی بەردەوامی هاوڵاتیان لە ورمێ، سنە، کرماشان، مەهاباد، خوڕەم ئاوا، ئیلام وپیرانشار و بۆکان و لورستان بووین. بە گوێرەی ئامارەکان لەم مانگە بیست و سێ پیاو و پێنج ژن ، چالاکانی مەدەنی و سیاسیی دەستبەسەر وهه ژده پیاو و دوو ژن به زیندان مەحکووم کراون. .

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران. هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران کە وەکوو ڕەوتێکی تیرۆریستی ناسراون و هێزە سنوور پارێزەکانی ئێرا. لەم مانگەیش کۆڵبەرانیان کردە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان کە لەم ناوە سێ کۆڵبەر کوژراون و حەوت کۆڵبەریش بریندار کراون. شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ دامەزراوەیەک لە ئێران و کوردستان لەم بارەوە هەوڵێکی گونجاوی نەداوە و هیچ کەسیش بە بۆنەی ئەم جینایەتەوە مەحاکمە نەکراوە.

خۆکوژی

ڕێژەی خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی و کوژرانی هاوڵاتیان بەتایبەت گەنجان و ژنان بووین. لەم مانگە خۆکوژی و کوشتن سەرجەم بیست و شش کەس ڕاگەیەندراوە. لەم ڕێژەیە پازده کەس خۆیان کوشتووە و یازده کەسی دیکەیش کوژراون. شیاوی باسە کە لەم مانگە دوو ژن و نۆ پیاو کوژراون و بە هۆکاری لێک جیاواز سێ ژن و دوازده پیاو خۆیان کوشتووە.

مین

بە پێی زانیارییە گەیشتووەکان لەم مانگە بە بۆنەی تەقینەوەی مین هه شت که س بریندار بوون.

.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *