محەممەد سدیق عەزیزی بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی، محەممەد سدیق عەزیزی کوڕی لوقمان و خەڵکی شنۆ لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە بۆ زیندانت حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ ڕاگوازرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە زیندانی ئێران لە شنۆ بۆ گرتووخانەی ئەمنییوتی ئێران ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە کاتی تێپەڕاندنی خولی سەربازی لە پادگانێکی ئەرتەش بووە کە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە لایەن ڕایەدارانی پاراستنی ئیتلاعاتی ئەرتەشەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ زیندان ڕاگوازرابوو.
ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەندد جارێک لە زیندانی ئێرانەوە لە شنۆ بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لەو شارە ڕاگوازرابوو و پاشان بۆ زیندان گەڕێنرابوویەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی عەزیزی، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی کراون بە دەستەوە نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لوقمان عەزیزی باوکی ئەم هاوڵاتییە زیندانییەیش ڕێکەوتی ٣٠جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنح دەستبەسەر و چەندد ڕۆژ دواتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی سپای پاسداران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.
ناوبراو تا کۆتاییەکانی پووشپەڕ لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرا و پاشان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *