کۆڵبەرێک کەوتە ڕووبار و گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 4ێ ڕەشەممەی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناسنامەی دانا ساڵحپوور تەمەن 19 ساڵە و خەڵکی گوندی نیروانی سەر بە بانە، لە کاتی پەڕینەوەی ڕووباری تاژیان خنکا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بە ئەسپەکەی هەوڵی داوە ڕووبارەکە بپەڕێنێت، بەڵام چڕی لێشاوی چەمەکە لەگەڵ خۆی بردوویە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەوڵەکانی هاوڵاتیان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بێ ئەنجام بووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *