دەزگا ئەمنییەکانی ئێران فشار دەخەنە سەر بنەماڵەی یەکێک لە شایەتحاڵەکانی دادگای گەلی ئابان

ک.م.م.ک:
یەکشەمە 1ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە سنە هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئارام مەردوخی چالاکوانی سیاسی دانیشتووی ئەڵمانیا کرد، کە شایەتحاڵی دادگای نێودەوڵەتی گەل لە ئابان بوو.

ئارام مەردوخی بە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند، کە دایک و باوکی بە ناوەکانی حەبیب مەردوخی و بەهجەت مەردوخی و دوو براکەی کە تەمەنیان 2 و 14 ساڵ بووە، چەندین جار بانگکراون بۆ ئیدارەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی سوپای پاسدارانی ئیسلامی وگوشاریان خراوەتەسەر و هەڕەشەیان لێکراوە بۆ نکۆڵیکردن و شەرعییەت نەدان بە دادگای نێودەوڵەتی گەلی ئابان و چاوپێکەوتن لەگەڵ دەزگای ڕادیو و تێلویزیونی کۆماری ئیسلامی ئێران.
جێی ئاماژەیه کە ئەم چالاکوانەسیاسیه وەک شایەتحاڵی ژمارە 125 لەسەر چۆنیەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی سنە لەماوەی ڕاپەڕینی خەزەڵوەری 2719ی کوردی شایەتی دابوو بۆ دادگای نێودەوڵەتی گەلی ئابان.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *