برینداربوونی کاسبکارێک بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی و دەستبەسەرداگرتنی مەڕەکانی

ک.م.م.ک:

شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، کاسبکارێک بە ناونیشانی جەهانبەخش مەحموودی کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری مەریوان، دوابەدوای ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی ئەو شارە کەوتەخوارەوە و بە گرانی برینداربوو.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش کەوتنەخوارەوە لە گەردەنەی ملەوورد، هێزە چەکدارەکانی ئێران ٨٠سەر مەڕی ناوبراویان دەستبەسەردا گرتووە.

شیاوی باسە، ئەو کاسبکارە بریندارەیان بۆ چارەسەری، بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە سنە ڕاگواستووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *