دوو ژن لە ئیلام و کرماشان کوژران

ک.م.م.ک:

هەینی 29ی ڕێبەندانی 2721کوردی، ژنێک بە ناوی ”تاهیرە شەفیعی” تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی ئاوایی (زەردەڵان)ی سەربەشاری هەلیلان، لە لایەن خەزوورەیەوە کوژرا.

شایانی باسە کە خەسرەو زەفەری تەمەن 52ساڵ، دوای کوشتنی تاهیرە شەفیعی کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

هەر ووها لە هەمان ڕۆژ لە شاری کرماشان، ژنێکی گەنج بە ناوی ”فاتمە سامتی” لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژرا.

ئەو ژنە فەرمانبەری دادگوستەری بووە و مێردەکەی (بکوژەکە) بێکار و لە ئیشەکەی دا دەرکراو بووە.

بەپێی زانییارییەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، کوشتنی ئەو دوو ژنە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *