ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیکوتایە سەر ماڵی خوشکی کیومەرس لەتیفی

ک. م. م. ک:

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 26ی ڕێبەندانی2721ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئارەزۆ لەتیفی، خوشکی کیومەرس لەتیفی و دەست بە پشکنینی ماڵیان کردووە.
بەپێی وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی لەتیفی، ئارەزو لەتیفی تەمەن 43 ساڵ خێزاندارە و دایکی منداڵێکی تەمەن 6 ساڵە کە بەهۆی فشاری دەرونی و خراپی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانەوە لە هۆش چووە و دوایی بردوویانە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە سنە.

کیومەرس لەتیفی، چالاکوانی مەدەنی ناسراوی سنە، دوێنێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە سنە دەسبەسەرکرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *