ڕۆژنامەنووسێک لە ئیلام دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
دووشەمە 25ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، ئیرەج موقەدەم، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری دەزگای ڕاگەیاندنی هەزارپیشە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە سکاڵایەک لەلایەن کۆمپانیای پترۆشیمی ئیلام و بە فەرمانی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراوە.

ڕاپۆرت و بڵاوکردنەوەی هەواڵ سەبارەت بە دامەزراندنی بندیواری بنەماڵەیی لە پترۆشیمی و ئاشکراکردنی گرووپەکان لە مناقسەکان لەلایەن بەڕێوەبەرە سەرەکیەکانی کۆمپانیای پێترۆشیمی ئیلام و هەروەها گەیاندنی ئەو مناقسەکان بەکەسانی سەر بە خۆیان، لەنێو بەڵگەکانی ئیرەجی موقەدەم بووە کە بووە هۆی دەستبەسەرکردنی.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *