ک.م.م.ک:
بەگۆێڕەی ڕاپۆڕتی کومەڵەی مافی مروڤی کوردستان،ڕۆژی یەک شەممە٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی شەش هاوڵاتی بەناوەکانی ڕەحیم علیزادە، کوڕی مەلاکریم و محمد قادرپوور، کوڕی عەلی و ڕەحمان قادری، کوڕی کەریم و ناصر بایزیدی، کوڕی ھەمزە لە پیرانشار، محمد ئەمیر سەرداری و عیسا میربیگ سەبزەواری، خەڵکی خوڕەم ئاوا لە لایان ھێزە ئەولەکەرێکانەوە دەستەبەسەر و بۆ شونێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێزە ئەمنییەکان ئێران بەبێ حوکمەی دادوەری ئەو هاوڵاتیانەیان دەستەبەسەر کردوە.
تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەو ھەواڵە ھیچ زانیارێک لە ھوکاری گرتن و دەستەبەسەر کردنیان و ھەروەھا شوێنی ڕاگرتنیان لە بەر دەست دانیە.
ش.م