لە سێدارەدانی هاوڵاتیەک لە کرماشان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی،مۆسەیب فەرەجی کوڕی قودرەتۆلڵا خەڵکی ئیسلام ئاوای(شاباد) ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە زیندانی دیزەلاوای ئێران له کرماشان لە سێدارە درا.

جێی وەبیرھێنانەوەیە ئەم بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر بەتۆمەتی “کوشتن” دەستەبەسەرکرابەو و لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابۆ.

تا ئێستا لە لایەن میدیاکانی ناو ئێرانەوە لە سێدارەدانی موسەیب فەرەجی ڕانەگەیەندراوە.

ش.م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *