مەترسی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازێکی کورد لە تورکیاوە بۆ ئێران

ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی 22ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، پەناخوازێکی کورد بە ناسنامەی” شۆڕش مورادی” خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای هەشت ساڵ پەنابەرێتی لە تورکیا مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو پەناخوازە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاندووە، کە کاتێک بۆ درێژکردنەوەی فۆڕمی ناسنامە چووەتە نووسینگەی کۆچبەرانی دەنیزلی، دەستبەسەرکراوە و لە مەترسی دیپۆرتکردنەوە ئاگادارکراوەتەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا، شۆڕشی مورادی داوا لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە لە پێناو رزگارکردنی ئەو لە مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران هەوڵ بدەن
شۆڕش مورادی ڕایگەیاندووە، ئەگەر دیپۆرت بکرێنەوە، ئەوا ڕووبەڕووی مەترسی دەستبەسەرکردن و سزا قورسەکانی دادگای کۆماری ئیسلامی دەبێتەوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *