فەرزاد سامانی بەبارمتەی قورس لە بەندیخانە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی٢٧٢١کوردی، فەرزاد سامانی خوێندکاری دەرچووی بواری کۆمەڵناسی وخەڵکی مەهاباد، دوای 13 مانگ بێ ھەڵنەدراوەیی بە بارمتەی قورسی دوو ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی کارەکان لە بەندیخانەی ئێران لە ورمێ ڕزگار کرا.

جێی ئاماژەیه که. ناوبراو لە ٢٠ی ڕێبەندانێ ٢٧٢٠ی کوردی بەبێ بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسدارانی ئێران لەتاران دەستەبەسەرکرا و بۆ لێپرسینەوەی بە زەبر ،گوازرایەوە بنکەی لیپرسینەوەی سوپای پاسداران لە شاری ورمێ.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە،کەئەوھاووڵاتێیە لە ١١جۆزردانی٢٧٢٠ی کوردی، بۆ ماوەی نزیکەبە پێنج مانگ لەشۆێنی دەستەبەسەر کردنی کاتی لە بنکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پاسداران لە ورمێ ،گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لەم شارە.

تاکاتی بڵاوکردنەوی ئەم ھەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستەبەسەرکردن یا خۆ ئەو تۆمەتانەی بەرامبەر بە فەرزاد سامانی کەوتووە لە بەردەستدا نییە.
ش.م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *