سوهەیلا حێجاب لە زیندان تووشی کرۆنا بووە

ک.م.م.ک:
هەینی 22 ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، سوهەیلا حێجاب پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی و خەڵکی کرماشان لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان تووشی نەخۆشی ویروسی کرۆنا بووە.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، جگە لە ئەم زیندانییە سیاسییە 13 زیندانی دیکە لە بەشی ژنان تووشی ڤیرۆسی کۆرۆنا بوون و لە چارەسەری بیبەش کراون.

ئەمە حاڵەتە لە کاتێک دایە کە، بەهۆی نەبوونی پزیشکێکی پسپۆڕەوە، کلینیکی تەندرووستیی بەندی زیندانی ژنانی حکوومەت لە کرماشان داخراوە و تەنیا لە حاڵەتی باری نائاساییدا بەرپرسانی زیندان ڕێگە بە زیندانییەکە دەدەن بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە سوهەیلا حێجاب لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە زیندانی قرچەکی وەرامین بۆ زیندانی ئێران لە سنە لە ڕێی توندوتیژییەوە لە لایەن ئەو هێزانەی بەرپرسی گواستنەوەن لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوور خرابوونەوە.
شیاوی باسە کە، سوهەیلا حێجاب لە کاتی تێپەڕاندنی خولی مەحکووم بوونی ٥ ساڵەی خۆی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دایە.
.
شیاوی باسە کە، خاتوو سوهەیلا حێجاب بیدسورخی، خەڵکی کرماشان، لە دایکبووی ساڵی ٢٦٨٩ی کوردی، کە هێشتا هاوسەرگیری نەکردوە و پێشووتریش لە شیراز دەستبەسەر و ٥ مانگ لە زیندانی عادڵ ئاوا زیندانی کراوە.


ناوبراو جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی سەرلە نوێ دەستبەسەر و بە تۆمەتگەلی” پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، پێکهێنانی گرووپ و کۆمەڵ، تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێی ئاژاوە نانەوە، پێکهێنانی گروەپی نایاسایی( گرووپی پشتیوانی لە ژنان) داواکاری ڕای گشتی بۆ گۆڕانی یاسای بنەڕەتی ئێران، بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا بوو.
ناوبراو لە ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی٣ ملیارد تمەنی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد و لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١٨ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.


کە بە چالاک کردنی مادەی ١٣٤ ماوەی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری گونجانی جێبەجێ کردنی هەیە.


سوهەیلا حێجاب ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، پاش چوونی بۆ دادگای پێداچوونەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بڕیارگەی ساروڵڵای کەرەج ڕاگوازرابوو کە ناوبراو بە بڵاو کردنەوەی فایلێکی دەنگی باسی کوتەک و لێدانی بێ هۆکاری خۆی لە لایەن هێزەکانی سپاوە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا کردبوو.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *