چارەنووسی شەعبان محەمەدی دوای چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن نادیارە

ک.م.م.ک:
شەعبان محەمەدی، مامۆستای مەریوانی و ئەندامی یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە گرتووخانەدایە و لەمەڕ دۆخی و شوێنەکەی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.


بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار: شەعبان محەممەدی حەوتووی ڕابردوو لەکاتی پەیوەندیەکی کورتدا کە لەگەڵ بنەماڵەکەی هەیبوو، ناڕەزایی دەربڕیوە لە دۆخی جەستەیی و شوێنی راگیرانی.

وتیشی: “ئەو مامۆستای دەسبەسەرکراوە بێبەشە لە مافی هەبوونی پارێزەر و دیتنی ئەندامانی ماڵباتەکەی.

شەعبان محەمەدی ڕۆژی یەکشەممە 10ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فەرمانی دادستان و دادوەری لقی یەکی دادگا لە مەریوان لە کاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان لە کوردستان و ئێران دەسبەسەر کراوە.

لە ڕێکەوتی 19ی ڕێبەندان، دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە وەڵامی بەدواچوونی هاوپیشە و خانەوادەی ئەو چالاکوانە دا رایانگەیاندووە”ناوبراو گوازرایەوە بو ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە مامۆستایانی مەریوان لە ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەری ئەم ئەندامەی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو بێجگە لە ئامادەبوون و گردبوونەوەی بەربڵاوی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فيرکاری لە سێ گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی لێک جیاواز لە بەرانبەر قایمقامەتی و ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ـیش ئامادە ببون.

شایانی باسە کە تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: