ئازادی چوار هاوڵاتی بە شێوەی کاتی لە زیندان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “میلاد مینبەری کوڕی محەممەد و سەیوان مینبەری” کوڕی حیشمەت خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، هەر کام بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کران.

لە هەواڵێکی دیکەدا چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “موراد ساعی و سیامەند خاڕەزم” خەڵکی شنۆ بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کران.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی سەیوان و میلاد مینبەری و دەستبەسەریان کردن و هەر وەها کەلووپەلی تایبەتی وەکوو کۆمپیۆتەر و موبایلی ئەوانیان دەستبەسەردا گرت و لە گەڵ خۆیان بردیان.

ڕێکەوتی ٣و٤ی ڕێبەندان، سیامەن خاڕەزم و موراد ساعی بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتیانە پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری سنە و شنۆ ڕاگوازرابوون.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵیان ئاشکرا نەکراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *