دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی کاوە ڕەشیدزادە ٣٢ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاوڵاتییە لە شوێنی کارەکەی و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە لێدان و کوتەک دەستبەسەر کراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، زەمانە زێویە هووژینی کسوە ڕەشیدزادە و دایکی منداڵێکی ٤ ساڵ تەمەن، ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی کراون نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *