ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتیەک بەناوی هاشم ئەمینی دانیشتووی شارەدێی باجستان لە پارێزگای خوراسان لەلایەن لقی 1ی دادگای شۆڕشی ئێران لە توربەتی حەیدەریە سزای 13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
بەپێی ئەو حوکمەی کە لەلایەن لقی 1ی دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لە تۆربەتی حەیدەریە دەرچووەوبە ئەو هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە،ناوبراو بەتۆمەتی “ئەندامێتی لەگروپە ئۆپۆزسیۆنەکان و سوکایەتیکردن بە سەرکردە باڵا و پروپاگەندە دژی ڕژێم و بەشداری کردن لەگردبونەوەکان بۆ لاینگری لە حیزبێکی دژبەری ئێران ” سزای 13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەگەر سزاکە لە قۆناغی پێداچوونەوەدا جێبەجێ بکرێت، بە پشت بەستن بە یاسای 134ی سزادانی ئیسلامی،سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ جێبەجێ دەکرێت.
جێگای وەبیر هێنایەویە کە ئەم هاوڵاتییە لە ١٢ی گەلاوێژی٢٧٢٠کوردی، دوای ئامادەبوونی لە داواکاری گشتی گۆناباد،دەستەبەسەر دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ئێران(وەکیل ئاباد) ی مەشهەد.
ئەو لە کۆتایدا دوای ٢٢ ڕۆژ بە بارمتە ھەتا تەواوبونی بەشەکانی لێپرسینەوەو دادوەری ئازاد دەکردرێ.
هاشم ئەمینی پێشتر لە ٢٧ی جۆزەردانی٢٧٢١ی کوردی لە ماڵی خۆی لە باجستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستەبەسەر دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ بنکەی بەڕێوەبەرایەتیی زانیاری مەشهەد(ئیتلاعات).
لە کۆتاییدا لە ١٧ی پوشپەربە بارمتەوبە شێوەیەکی کاتی لە بنکەی دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرایەتیی زانیاری گۆناباد لە پارێزگای خوراسان رەزەوی ئازاد دەکردرێ.
کۆبۆنەوەی دادوەری ھاشم ئەمینی لە ڕۆژی٨ی ڕەشەمەی ئەم سال لە لقی٢ی دادوەری پارێزگا بەڕێوە دەچێ.
ش.م