ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤی کوردستان لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٢

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٢، هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی کە ئەم ڕێخراوە مافی مرۆڤییە کۆی کردۆتەوە، کۆبەند کراوە.
ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی مۆڵەت پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێخراوە و گرووپە مافی مرۆییەکان، ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەل نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکاری مافی مرۆڤی کوردستانەی بەرجەستە کردۆتەوە.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەری هاوڵاتیانی کورد، مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلی کورد پێشێل دەکات و بەردەوامیشە لەسەر ئەو سیاسەتە.
پێشێل کردنی ئازادی بیروباوەڕ و ڕادەربڕین، پێشێلکاری مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی، بەشێکن لەو پێشێلکاریانەی کە ڕۆژانە لە لایەن حکوونەتی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێن.

ئێعدام

لەم مانگەیشدا سیاسەتی ئێعدا
ی هاونیشتمانیان بەردەوام بووە، بە شێوەیەک کە لەم مانگەدا ١٢ کەس ئێعدام کراون و بۆ دوو کەسی دیکەش حوکمی ئێعدام دەرچووە.

تیرۆر و بێ سەر و شوێن بووان

شیاوی باسە کە تیرۆر و کوشتن و تەقەی ڕاستەوخۆ دژی هاوڵاتیان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بەردەوام بووە. هەر لەم چوارچێوەیەدا هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە و هەروەها بەرەو کۆمەڵێک هاوڵاتی تەقەی ڕاستەوخۆ کراوە و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار و دوو کەسیش بە ناوەکانی ئەحمەد بێ خەم خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی هەولێر لە باشووری کوردستان و سەعدی خالدی خەڵکی پاوە دانیشتووی ئەفغانستان تیرۆر کراوە.

دەستبەسەری و زیندان

لەم مانگەدا شایەتحاڵی دەستبەسەری و زیندانی کردنی بەردەوامی هاوڵاتیان لە شارەکانی ورمێ، سنە، کرماشان، مەهاباد، خوڕەم ئاوا، ئیلام، هەمەدان و لوڕستان بووین.
بە گوێرەی ئامارەکان لەم مانگە ٥٠ کەس لە هاوڵاتیانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر و ٦ زیندانییش زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە. شیاوی باسە کە ٥ کەس لەم ڕێژەیە ژنن.

لە درێژەی دەرکردنی ئەو حوکمە زاڵمانەیەی کە دژی گەلی کورد سەرەڕۆیانە دەردەکرێن ٤هاوڵاتییش بە ماوەی١٦ ساڵ بۆ ئێرانشار دوور خراونەتەوە.

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان وەکوو هەردەم دەکەونە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی هێزە چەکداتەکانی سپای پاسدارانی ئێران کە وەکوو ڕەوتێکە تیرۆریستی ناسراون و هێزە سنوورییەکانی ئێرانیش لەم مانگەیش کۆڵبەرانیان بەر هێرشی ڕاستەوخۆ داوە و کە لە ئاکامدا ٣ کۆڵبەر کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار٣ کۆڵبەری دیکەیش لە بەرزاییەکانی مەرگەوەر بێسەروشوێن بوەن.

شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ دامەزراوەیەک لە ئێران و کوردستان لەم بارەوە دەزتپێشخەرییەکی نەکردووە و هیچکەسیذ بە بۆنەی ئەم جینایەتەوە محکاکمە نەکراوە.

خۆکوژی

هەژماری خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتحاڵی خۆکوژی هاوڵاتیان بەتایبەتی گەنجان و ژنان بووین. لەم مانگە خۆکوژی و کوشتنی ١٦ کەس ڕاگەیەندراوە. لەم ڕێژەیە ١٣ کەس خۆیان کوشتووە و ٣ کەسی دیکەیش کوژراون.

مین

بە پێی کۆبەندی زانیارییەکان لەم مانگە ٦ کەس لە هاوڵاتیانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی می بریندار بوون.

پەنابەران

کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەپاندنی دۆخی گرانی سیاسی و ئابووری بەسەر خەک و هاوڵاتیانی کوردستاندس، بووە بە هۆکاری ئەوەی ڕێژەیەکی یەکجار زۆر ناچار ببن شوێنگەی ژیانی خۆیان چۆڵ بکەن. سیاسەتگەلی کۆلۆنیاگەرانە و دژە مرۆڤانەی حکوومەتی ئێران هۆکاری سەرەکی ئاوارەیی خەڵکە، دۆخێ کە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ دژوارتر دەبێ و بێ هیوایی باڵی بەسەر کوردستاندا کێشاوە و لەم چوار چێوەیەدا ٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و گەلی کوردستان دەکات، لرهەمبەر دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان تێبکۆشن و هەر چەشنە لە حاڵەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ بڵاو بکەنەوە و بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکاسن لە هەوڵدابن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *