دیاکۆ تارا بە چوار مانگ زیندانی سزا درا

ک.م.م.ک:

زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی لاجان سەر بە شاری پیرانشار بە ناونیشانی دیاکۆ تارا، کوڕی ڕەسووڵ بەندکراو لە زیندانی نەغەدە ماوەی زیندانی کردنەکەی، بە پێی یاسای لێبوردن، لە شەش مانگەوە بۆ چوار مانگ و دوو حەوتوو کەمکرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی چوار شەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، دیاکۆ تارا بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئێران لە شاری نەغەدە کرا.

شیاوی باسە کە، ناوبراو بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات سەرەتای ئەمساڵ ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێنراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢١ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و دوایی مانگێک لێپرسینەوە، ڕۆژی ٢ی گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *