سەپاندنی یەک ساڵ زیندان و سێ ساڵ قەدەغەی گەشت بەسەر هاوڵاتییەک

ک.م .م.ک

کچێکی تەمەن 18 ساڵ خەڵکی پاوە بە ناوی رویا موحیەدینی لە لایەن دادگای شۆڕشی شارەکەوە سزای یک ساڵ زیندانی وسێ ساڵ قەدەغەی گەشتی بەسەردا سەپێنرا

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردوستان، لەڕوژی١٤ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی، ڕۆیا موحەیدینی تەمەن 18 ساڵ خەڵکی پاوە لەلایەن دادگای شۆڕشی پاوە ئاگادارکراوەتەوەکە، سزای ساڵێک زیندانی و سێ ساڵ قەدەغەی ھاتۆچۆ لە ئێرانەوە بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەو سزایە لەلایەن حاکم یاقۆب حەبیبی شەمسەوە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردێکان بە سەر ئەم گەنجە دا سەپێندراوە.

کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردوستان ڕایدەگەینێ، ئەم دادوەریە و سزادانە بێ ھیچ بنەمایکی یاسایی و نێو دەوڵتی سپێندراوەو ناوبراو لە مافی ھەبونی پاریزەریش بێبەش بۆ.

ش.م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *