هێزە چەکدارەکانی ئێران هاوڵاتییەکیان بریندار کرد

ک.م.م.ک:
شەممە 9ی ڕێبەندانی2721کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی چیاکۆ کەریمی 23 ساڵە دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە، بە سەختی برینداربووە.


بەپێ ڕاپۆرتەکە، هێزەسەربازییەکانی ئێران لە نزیک سەوڵاوا و لە شوێنێک بە ناوی کەمەڕاو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و شۆفێرەکە کە ناوی چیاکۆ یە بە خەستی بریندار بووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو هاوڵاتییە بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.


کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایەن هەر دوو دەوڵەتی تورک و ئێران گەورەترین بەڵگەی پێشێلکاری ماڤی مرۆڤە لە کوردستان.


ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *