بێ ئاگابوون لە چارەنووسی هاوڵاتیەکی خەڵکی مەریوان

ک.م.م.ک:
ڕۆژی 4ی بەفرانباری 2721ی کوردی، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “پێلە”ی سەر بە شاری مەریوان بەناوی کارزان ڕەزایی، تەمەن 28 ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە مەریوان دەسبەسەرکرا.


بەپێی زانییارییەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە ئێستادا لە ژووری تاکەکەسیی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریواندایە و بەرپرسانی ئاسایشی حکوومەت لە شارەکە ڕێگرییان لە هەر زانیارییەک لەسەر ئەو زیندانییە کردووە تەنانەت خانەوادەکەش لە دۆخی کورەکەیان ئاگادار نین.


دەسبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە لە کاتێک دایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە دەیان هاوڵاتی لە شارەکانی کوردستان بەبێ هۆکاری نادیار دەسبەسەر کراون.


ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *