ک.م.م.ک:
شەممە 9ی ڕێبەندانی٢٧٢١کوردی، دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سەقز بە ناسنامەی زەمانە زیڤیە(زیویە) و میقداد حەسەن نەژاد (ناسراو بە کاردوخ) دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی راپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو هاوڵاتییەیان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکردوە.
جێگای ئاماژەیە، کە تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام بووە و لە چارەنووسیان بێ ئاگان.
جێگای تێبینییە، کە زەمانە زیڤیە (زیویە)ساڵی 2017 بە تۆمەتی بەشداریکردن لە گردبونەوەکانی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەستبەسەرکراوە و لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەقز بە 50کەڕەت لێدانی قامچی (بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاگیراوە) و یەک ملیۆن و هەشت سەدھەزار تمەن بە غەرامە(پارەی نەقدی) سزادرا.
خاتوو زیڤیه دەرچووی یاسای زانکۆی پەیام نور-ی سەقزە.
جێگای ئاماژەیە، کە تا ئەو کاتەی ئەم هەواڵە بڵاودەکرێتەوە، لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو دوو هاوڵاتییە کراون و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنیان، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ش.م