ک.م.م.ک:
یەکشەمە 10ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، شەعبان محەمەدی، ئەندامی سەندیکای مامۆستایانی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتی “کەنالی مامۆستایانی عەداڵەت خواز”، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەعبان محەمەدی و بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری پێشکەش بکەن دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە کە دەسبەسەر کردنی ئەو مامۆستایە لە دوای خۆپیشاندان و مانگرتنی دوو ڕۆژی ڕابردووی مامۆستایانی کوردستان و شارەکانی دیکە دێت کە داوای مووچە و مافە رەواکانی خۆیان کردبوون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع. س