دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک :
پێنجشەمە 7ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، دوو برا بە ناوەکانی دانا و زانا ئەحمەدپوور، کوڕی ساڵح و خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ دابینکردنی حوکمی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراوان و دانا ئەحمەدپووریان دەستبەسەرکردووە.

جێگای تێبینییە کە، زانا ئەحمەدپوور لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنەوە بانگکراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە و پاش دەسبەسەر کردنی گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراون، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *