هاوڵاتییەک بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 7ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی فارووق نیک پەی، کوری لەتیف و خەڵکی گوندی نێ-ی سەر بە شاری مەریوان، بە دابینکردنی بارمتەی 150 ملیۆن تمەنی تا کاتی کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه کە ئەو هاوڵاتییە 17ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری سنە.

لە کۆتاییدا دوای تەواوکردنی لێپرسینەوە لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئاسایشی ئێران لە سنە گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری مەریوان.

جێی تێبینیە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری دا لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی و سەردانی بنەماڵە و دەسپێگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبڕاو کراون، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *