میلاد ڕۆستەمی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان کرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، میلاد ڕۆستەمی ٢٦ساڵ تەمەن کوڕی حسەین خەڵکی گوندی حەشمەر سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەوتوویە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی نەوسوو بە گرانی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوازرا.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە فیشەک بەر سکی کەوتووە و بە گرانی بریندار بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری پاوە کرابوو و دۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیر بووە و هەر بۆیە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوازراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، نەبوونی هەلی کار لە کوردستان کە بە بۆنەی ڕوانینی ئەمنییەتی و چەکدارانەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە، بووە بە هۆکاری ڕووکردنی ناچاری هاوڵاتیان بۆ بژێوی ژیان بە پیشەی پڕ مەترسی کۆڵبەرییەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *