هاوڵاتییەک بۆ کێشانی زیندان دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانە

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 6ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی “دیاکۆ تارا” کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی گوندی “کێلەسپیان”ی سەر بە پیرانشار، بۆ کێشانی زیندان دەسبەسەر و گوازرایەوە بو بەندیخانەی ئێران لە شاری نەغەدە.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە، ناوبراو له سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه به تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لەحزبە کوردستانیەکانی دژ بەئێران”سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

شایانی باسه، ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 22ی پووشپەڕی ساڵی پار لەڵایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و لە ڕێکەوتی 2ی گەلاوێژی هەمان ساڵ، تا کاتی کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *