پیاوێک بە تاوانی کوشتنی سێ ژن دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 7ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، عەڵی ئەکبەر جاویدان فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان لە لێدوانێک، لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیسنا” ڕایانگەیاندووە: ” سێ ژن کە تەمەنەنیان پەنجاوپێنج، سی و پێنج و سی و یەک ساڵن و هەرسێکیان ئەندامی بنەماڵەیەک کوردن، لەلایەن زاوا پێشووکەیانەوە، کوژراون”.

بە پێ ووتەکانی ئەو فەرماندەیە، ئەو کەسە بە ناوی میوانی چووەتە ماڵی پووری لە شارۆچکەی پەردیس-ی کرماشان و لەنیوە شەودا، بە دەمانچە ئەو سێ کەسەی کوشتووە.

ئەو بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بکوژەکە 5 ساڵ پێش لە ژنەکەی جیا بووەتەوە و پاش چوار کاتژمێر لەو ڕووداوەکە دەسبەسەر کراوە و لە لێکۆڵینەوەکەدا دانی بەو کارە داناوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *