خەدیجە مێهدیپوور لە زیندان تووشی کرۆنا بووە و لە چاودێری پزیشکی بێبەری بووە

ک.م.م.ک:
سێشەممە 6ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، زیندانییەکی سیاسی بە ناسنامەی خەدیجە مێهدیپوور، 34 ساڵە و خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە تووشی کرۆنا بووە و لە چاودێری پزیشکی و چارەسەری بێبەری بووە.
بەپێ ڕاپۆرتەکە، خەدیجە مێهدی پور، سەرەڕای سەرئێشەی بەردەوام، ئازار گورچیلەکانی و دەرکەوتنی پەڵەکانی ڕەش لە چاوی و نالەباری حاڵەتی هەرسکردنی، لە ماوەی دەسبەسەری دا لە دەرفەتەکانی چارەسەری بێبەری بووە و ئێستاش لە زیندان تووشی کرۆنا بووە و لە چاودێری پزیشکی بێبەری بووە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە دادگای ئینقلاب بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی دەوڵەت و سوکایەتیکردن بە خومەینی و خامنەیی” دادگایی کرا و سزای 20 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

شایانی باسە کە ئەم زیندانی سیاسیە، لە ڕێکەوتی 18ی رەزبەری 2721ی کوردی، لە لایەن ئەندامانی ئیتلاعاتی سوپا لە ماڵەوە دەسبەسەر کرا و پاش دوو ڕۆژ گوازرایەوە بۆ بەندی ژنان لە زیندانی ئێران لە ئیلام.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەم هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی “هاوسۆزی لەگەڵ گروپەکانی دژ حکوومەت” بێتاوان دەرچووە و هەر ووها، جارێکیش لە ڕێکەوتی 12ی رەزبەری 2720 دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ئیلام دەستبەسەرکرا و لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لەو شارە سزای کاش(پارەی نەقدی) سێ ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپێنرا.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *