چیا ئاغابەیگ پوور بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی بۆکان گوازرایەوە

KMMK:

سێشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناونیشانی چیا ئاغا بەیگپوور کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی ڕەحیم خان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شاری گوازرایەوە.

ئەم هاوڵاتییە لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری بۆکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، لە بەرژەوەندی حیزبە کوردستانییەکانی ئوپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ساڵێک و دوو مانگ زیندان سزا دراوە.

شیاوی باسە بێجگە لە حوکمی زیندان، ناوبراو بە ٧٠ زەبری قامچی و دانی ٣٠ ملوێن تنەن غەرامەی نەخت مەحکووم کراوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە شاری ورمێ لە شاری ورمێ ئازاد کراوە.
ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەریان کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *